کوردستانی

تۆمەتبارێك دەستگیركرا و ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك دەستگیركرا و ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەرداگیرا
مەودا میدیا-

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە دزرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئاب -2023 رایگەیاند؛ لە دوو چالاكی جیادا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیردرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا لەشاری هەولێر.

لەوبارەیەوە روونكراوەتەوە، لەچالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا و لە ئێستادا تۆمەتبار (گ، ج، ر)  لەدایكبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا .

ئاماژە بەوەشكراوە، لە چالاكییەكی تردا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەرداگیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوا .

راشگەیەندراوە، لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە لای بنكەی پۆلیسی ناوبراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan