کوردستانی
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاوڵاتیی لێدەكەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە سنووری دەربەندیخان پێكیانداداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان شەش هاوڵاتیی گیانیان سپاردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە دەست مەودا میدیا كەوتووە، رووداوەكە لە خوار چیای بەرانان نزیك گوندی بیركێ لە دەربەندیخان روویداوە و بەهۆی ئەوەی بارهەڵگرەكە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی لە جۆری نیسان سەنی شێلاوە، شەش كەس گیانیانلەدەستداوە.
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە رووداوەكە رایگەیاند؛ بەهۆی داخستنی تونێلی دەربەندیخان شۆفێران رێی چیای بەرانانیان بەكارهێناوە و بارهەڵگرەكە لە رێگە كەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا، لەئێستاشدا تیمەكانی فریاكەوتن لە هەوڵی رزگاركردنی بەشێك لە قوربانیانی رووداوەكە و كردنەوەی رێگەكەدان.
ژ.ع

بیروڕا