کوردستانی
تۆمەتبارێك كچێكی 11 ساڵ لە سلێمانییەوە بەرەو دهۆك دەڕفێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و بە هەماهەنگیی ئاسایش تۆمەتبارێك دەستگیردەكرێت كە كچێكی 11 ساڵی لە سلێمانییەوە بەرەو دهۆك رفاندووە.
بەپێی بڵاوكراوەی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژی ژنان، یەكێك لە نوسینگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئاگاداركراوەتەوە كە كچێكی نەوجەوان كە تەمەنی تەنها 11 ساڵە لەلایەن كوڕێكەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بەرەو سنووری هەولێر و دهۆك هەڵهاتوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەیەكی كەمدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە دهۆك ئاگاداركراوەتەوە و توانرا بە هاوكاری ئەوان و بە هەماهەنگی ئاسایشی دهۆك لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستگیربكرێن، دواتر گوازرانەوە بۆ هەولێر و پاشان لەرێگەی دەزگای ئاسایشی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی.
ئەوەش هاتووە، پاش مانەوەی كچە نەوجەوانەكە لەخانەی داڵدەدراوی ژنانی هەڕەشەلێكراو بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی تەندروستیی ئاگاداركردنەوەی كەسوكاری كە پێشتریش بەردەوام لە پەیوەندیدابوون، دواتر باوكی كچەكە بانگكرا و لەرێگەی كەسانی یاسایی و توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە رێنمایی پێدرا و لە سەلامەتیی كچەكەی دڵنیاكرایەوە.
هاوكات كچەكەش باسی لەوەكردووە، تۆمەتبارەكە بە زۆر رفاندوویەتی، هەڕەشەی كوشتنی لە خۆی و باوكی و براكەی كردووە و ناچاریكردووە بڕێك پارەش لە ماڵەوە بهێنێت بەنیازی ئەوەی كە دەچنە دەرەوەی هەرێم بۆیە ناچار شوێنی كەوتووە.
بەپێی زانیارییەكان، كچە نەوجەوانەكە داوای سكاڵای یاسایی كرد لە دژی تۆمەتبارەكە، لەلایەن نوسینگەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیاكراوەتەوە كە بەدواداچوون و چاودێریی كێشەكەی دەكرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا