کوردستانی
لەبارەی مووچە وەزارەتی دارایی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمشەو سێشەممە دوابەدوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەكردووە، بڵاویكردەوە "هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی.
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی رەوانەكردووە و ژمارەیەك سەرچاوەی هەواڵ لە وەزارەتی دارایی رایانگەیاند لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە، بەڵام پێچەوانەی لێدوانەكان وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بە پێنج خاڵ تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوەیەكی دا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەچەندین میدیاو کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڵاوکرایەوە. بۆ رای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی رووندەکەینەوە؛ هەتا ئەم ساتە هیچ بڕەپارەیەک لەلایەن حکومەتی عیراقەوە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق و هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی عیراقەوە هیچ شتێکی فەرمییان بەدەستنەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەر کاتێكیش هەر بڕەپارەیەک خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی بە فەرمیی و شەفافانە کات و بڕەکەی رادەگەیەنن هەروەک پێشتر ئەنجامدراوە.
هاوكات وەك داواكارییەك وەزارەتی دارایی دەڵێت "تکاتان لێ دەکەین متمانە بەو کەناڵ و ماڵپەڕ و پەیجانە مەکەن کە رۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بە هەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەنەوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند؛ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانەكراوە و هیچ گرفتێك لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا نییە.
لەلایەكی دیكەشەوە، فەرمانبەرانی سەر بە بەغدا مووچەی مانگی ئاب-یان وەرگرتووە و فەرمانبەرانی هەرێمیش هەتا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزیان وەرنەگرتووە.

ژ.ع
بیروڕا