کوردستانی

رێژەی كۆچی نایاسایی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی كۆچی نایاسایی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت
مەودا میدیا-

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا كۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا زیادیكردووە، لەكاتێكدا هەنگاوەكانی ئەو وڵاتانە دژ بە كۆچی نایاسایی و پەنابەران لە بەردەوامیدایە.

بەپێی ئامارەكان، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بە رێژەی 10% زیادیکردووە، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو .

هاوكات داتا و زانیارییەكان دەڵێن "لە سەرەتای ساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی حوزەیران بە شێوەیەکی نایاسای 132 هەزار و 370هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تۆمارکراوە ، ئەمەش زیادبوونی رێژەی لەسەدا دە-یە بەراورد بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو .

هاوكات، ترانزێت (گواستنەوە) بە رێگەکانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە یەک لەسەر سێ زیادیکردووە و نیوەی کۆی ژمارەی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنێت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی کۆچی نایاسایی هاتوچۆ لەسەر هەموو رێگەكانی دیکە کە بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەچن کەمیکردووە، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی2022.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنێکی لەگەڵ تونس واژۆکرد بۆ سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، کە ئامانج لێی توندکردنەوەی رێکارەکانی دژ بە کۆچی نایاساییە لەرێگەی دەریاوە.

كۆچی نایاسایی لەنێو خێزانەكان و گەنجانی هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەرەو هەڵكشانێكی بەرچاو دەڕوات و بەشێكی زۆر لە قوربانیانی یەخت و بەلەمەكانی كۆچبەران گەنجانی كوردن، هۆكارەكەش بۆ ناسەقامگیریی دۆخی ئابووری ناوچەكە و بێكاریی دەگەڕێندرێتەوە.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan