کوردستانی
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئابی 2023 شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێكردن و رێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای نەوت و گاز سه‌ردانی به‌غدا بكات.

شاندە تەکنیکییه‌كه له هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق پێكهاتووه و له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزی سیاسی و راوێژكارانی یاسایی، بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسی پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز لە بەغدا ئاماده ده‌بن.
دوێنێ سێشەممە 1ی ئابی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "له قۆناغی رابردوودا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وتی فیدراڵ و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه كراوه و دانوستانەکان گه‌یشتوونەتە قۆناغێك پێویست به ئامادەبوونی كه‌سانی سیاسی و یاسایی ده‌كات".
س.ر

بیروڕا