کوردستانی
حکومەتی هەرێم لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە و کارەابا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئابی 2023 کاتژمێر 10ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە.
بەپێى کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، لە بڕگەى یەکەمدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانى جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عیراق بۆ ساڵانى (2023 و 2024 و 2025) و دابینکردنى شایستەى دارایی و بەشە بودجەى هەرێم و رێڕەوى دانوستانى رێککەوتنى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند، لەلایەن شاندى دانوستانکار دەخرێتەڕو بۆ ئەنجومەنى وەزیران.
لە بڕگەى دوەمى کۆبوونەوەکە دۆخى کارەبا و بەنزین لە هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى وەزارەتى کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەلایەن وەزیرى کارەبا/ وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەخرێتەڕوو.
هەر بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکە لە بڕگەى سێیەمدا خستنەڕوویەک سەبارەت بە پڕۆژەى پێدانى پارە بە ئەلیکترۆنى و پرۆژەى خەرجکردنى مووچە لەڕێگەى هەژمارى بانکى دەخرێتەڕوو.
س،ر

بیروڕا