کوردستانی

دەست بەسەر برێک پارەی ساختەدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەسەر برێک پارەی ساختەدا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عیراقی ساختە و گومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کورستان رایگەیاند "هێزەکانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لە رۆژی 27ی تەموزی 2023 بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنووری ئیدارەی راپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی (ع، ح، ج)دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عیراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە کە لەدەرەوەی عیراق دروستکراوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوڕاست و باشوری عیراق".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە مادەی 281 لە یاسای سزادان راگیراوە".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan