کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: لە سلێمانی 400 پارچە چەک تۆمارکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی 400 پارچە چەک تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو دوو مانگی دیکە هەرکەسێک چەکەکەی مۆڵەتی نییە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت لە 21ی تەموزی 2023وە کۆتایی هاتووە و سەرجەم بنکەکانی تۆمارکردنی چەک داخراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو دوو مانگی دیکە هەرکەسێک چەکەکەی مۆڵەتی نییە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی چەکەکەی".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لەو ماوەیەی کە چەک تۆماردەکرا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 400 پارچە چەک تۆمارکراون".
لە ماوەی رابردوودا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت درا و لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کورستان چەندین بنکە کرایەوە، رۆژی 21ی تەموزی 2023 دوا وادە بوو بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت، لەم وادەیە بەدواوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت رووبەڕووی یاسای دەکرێتەوە و سزادەدرێت.
س.ر

بیروڕا