کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت تێپەڕاندنی یاسای نەوت لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت تێپەڕاندنی یاسای نەوت لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا كۆبوونەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد موفتی، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری وزە و ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای بواری وزە ئامادەبوون و بە وردی پرۆژەیاساكە تاوتوێكرا و گرنگی و لێكەوتە سیاسی و ئابوورییەكانی لێكدرایەوە.

‎لە میانی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

‎هەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا، بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرنج و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند "دەبێت تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت. هەروەها نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاوڵاتییان و ئەم سەروەتە نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan