کوردستانی

دادگای فیدراڵی پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا-

دادگای فیدراڵیی عیراق سكاڵایەكی رەتكردەوە دژ بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە تێیدا داواكرابوو مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مووچەخۆران و خانەنشینان بدرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب- 2023 دادگای فیدراڵی عیراق سكاڵایەكی رەتكردەوە كە تێیدا داواكرابوو بڕیاری ژمارە 61ی رێكەوتی 21ی حوزەیرانی 2020 ی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پووچەڵ و رەتبكرێتەوە.

ئەو بڕیارەی سكاڵاكەی لەدژ كرابوو بریتی بوو لە "لێبڕینی رێژەی لەسەدا 21ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی سەر بە وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی سەر بە حكومەتی هەرێم".

تێیدا داواشكرابوو ئەو بڕیارە بكشێندرێتەوە و دەستبگیردرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەی لە فەرمانبەران و خانەنشینان بڕدراوە و بگێڕدرێتەوە بۆیان.

دادگای فیدراڵیی عیراق سەبارەت بەو سكاڵایە، دۆسییەکەی بە رەتکردنەوەی داواکارییەکەی سکاڵاکاران بەكۆتاهێنا بەهۆی ئەوەی لە رووی شێوەییەوە (شكلی) ئەو سكاڵایە تایبتەمەندیی دادگاكە نەبووە كە سكاڵاكەی پێ بەرزكراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan