کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە بودجە داوایەك ئاراستەی پارت و لایەنە سیاسییەكان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە بودجە داوایەك ئاراستەی پارت و لایەنە سیاسییەكان دەكات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پاش ماوەیەكی زۆر كۆبوونەوەیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرد هاوهەڵوێست بن لەئاست داواكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێم.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئابی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند؛لە كۆبوونەوەكەدا تیشکمان خستەسەر دواپێشهات و پەرەسەندنەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عیراق و دابینکردنی شایستەی دارایی مووچە و بەشەبودجەی هەرێم و رێڕەوی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و بەمشێوەیەش، هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە بنێرێت، هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە هێز و پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکات هاوهەڵوێست و یەکدەنگبن لەسەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ناو بودجەدا جێگیرکراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەتا ئێستا مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە و دۆخی ئابووریی ناوچەكە لەنێوان نەبوونی مووچە و ناجێگیریی بەهای دۆلار لە ناسەقامگیرییەكی بەردەوامدایە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan