کوردستانی

سەدان هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە نرخێكی گونجاو دەفرۆشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە نرخێكی گونجاو دەفرۆشرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم گەیشتنی زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزینی راگەیاند و دەشڵێت " بڕیارە  بڕی یەك ملیۆن و نیو لیتر بەنزینی دیکەش رەوانەبكرێـت".

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب - 2023، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و  دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەنزینە لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەشدەکرێت، لەلایەكی دیكەشەوە  بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی یەك ملیۆن و 512 هەزار لیتر بەنزینی دیکە بگاتە هەرێمی کوردستان.
 
هاوكات ئەوەش راگەیەندراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هاوكات لەگەڵ نەبوونی مووچە و ناجێگیریی بەهای دۆلار، نرخی بەنزین بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan