کوردستانی

پێشنیاردەكرێت پرۆسەی پارەدان بۆ حەج گۆڕانكاریی تێدابكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیاردەكرێت پرۆسەی پارەدان بۆ حەج گۆڕانكاریی تێدابكرێت
مەودا میدیا-

لە سەروبەندی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ناونووسین بۆ مەراسیمی حەج لە هەرێمی كوردستان، هەوڵدەدرێت رێكارەكان بەئەلیكترۆنی بكرێت و هاوشێوەی حكومەتی ناوەند بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب- 2023، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی "لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و ئەنجوومەنی وەزیران لە گفتووگۆداین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی لە پرۆسەی ناونووسین بۆ مەراسیمی حەج لە ساڵی داهاتوو". 

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشنیاریان وایە ناونووسین بۆ حەج بەئەلیکترۆنی بكرێت وەک عیراق و وڵاتانی دراوسێ، پارە وەرگرتنەکەش وەک حکومەتی عیراق بێت و لەسەرەتای دەرچوونی ناوەکە حکومەت نیوەی پارەی تێچووی حەجەکە لەو کەسانە وەربگرێت کە ناویان دەرچووە.

ئەو بەرپرسەی حەج و عومرە وتیشی، پرۆسەكە بەوشێوەیە دەبێت كە دوای ئەوەی نیوەی پارەکە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە ناویان دەرچووە، حکومەت وەبەرهێنان بە پارەکەوە دەکات و دواتر لە وەرزی حەجکردندا بۆ حاجییەکانی دەگەڕێنێتەوە.

ئەمساڵ چوار هەزار و 686  هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان بە رێگە جیاوازەكانی فڕۆكە، وشكانی پاس و ئۆتۆمبێل حەجیان ئەنجامداوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan