کوردستانی

دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە وادەی راگەیاندنی لیستی مووچە و دابەشكردنی، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ هیچ وەزارەتێك مووچە وەرناگرێت و دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".

ئەمشەو چوارشەممە 2ی ئاب-2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومەتی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ وه‌زاره‌ته‌كه لیستی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و پاشان هەنگاوەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژەی بەوەكرد،  سبه‌ی پێنجشەممە وەزارەتەكەیان لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هه‌وڵده‌درێت بە زووترین كات مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شبكرێت، وتیشی "هەوڵی تەواو دەدەن سبەینێ مووچەی دوو وەزارەت دابەشبكەن".

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی دارایی، لەپاش راگەیاندنی لیستی مووچە، هەوڵی تەواو دەدەن ئەگەر ئێوارەی سبەی پێنجشەممەش بێت مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و تەندروستی دابەشبكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە پاش ئەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە رەوانەی هەرێم كرا، ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەزارەتی دارایی راسپارد بە ئامادەكردنی لیستی مووچە و دابەشكردنی بەسەر مووچەخۆراندا.

هاوكات لەكاتێكدا لە بەغدا مووچەخۆران مووچەی مانگی ئاب-یشیان وەرگرتووە، هێشتا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی حوزەیران دابەشنەكراوە و بەهۆیەوە لە بەشێك لە دامودەزگا حكومییەكان بایكۆتی دەوامكردن كراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan