کوردستانی

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە "پۆشاكی ژنان"ەوە دزیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە  "پۆشاكی ژنان"ەوە دزیكردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەكانی نەهێشتنی تاوان لە ناوچەكە تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە بە پۆشاكی خانمانەوە دزی لە هاوڵاتییان كردووە.

لە بڵاوكراوەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە راپەڕین، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب - 2023 راگەیەندراوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان کە بە وتەی خۆیان دزی لە دوکانەکانیان کراوە، دەستبەجێ هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) دەستیانكردووە بە بەدواداچوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی و بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری لە ناو بازاڕی قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان لە رەگەزی نێر دەستگیرکرد.

روونیشكراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ئەو تۆمەتبارە دانیناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی "بە جلی ژنانەوە دزیکردووە هەتا نەناسرێتەوە ".

ئەوەش هاتووە، تۆمەتبار پێشینەی هەیە لە تاوانی دزیکردندا و پێشتریش بە جلی ژنانەوە دزیکردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری  دادوەر و بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan