کوردستانی
بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵ سوودی باشیان هەبووە بۆ جوتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت خواست لەسەر بەرهەمی ناوخۆ و دەرەکی بەپێی جۆری بەرهەمەکە دەگۆڕێت.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "خواست لەسەر بەرهەمی ناوخۆ و دەرەکی بەپێی جۆری بەرهەمەکە دەگۆڕێت، لەئێستادا بەرهەمی سەوزەواتی خۆمان بە رێژەیەکی بەرچاو زۆرە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرهەمی شووتی و کاڵەک و خەیار و باینجان بەرێژەیەکی بەرچاو زۆرن و خواستێکی باشیان لەسەرە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق هەناردە دەکرێن، هەروەها کار لەسەر بەرهەمی پەتاتە دەکرێت بنێردرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی "بەهۆی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و سەرمای زستانەوە هەندێک بەرهەمی میوەهاتمان کەمبوو، ئەوەی کە هەمانە هەنجیر و ترێیە کە خواستێکی زۆریان لەسەرە و نرخەکەشی لە بازاڕەکاندا هەر بەرزن".
وتیشی "بەرهەمی هەرمێش هێندەی نەماوە پێبگات، هەروەها نرخی پەتاتە و پیاز و باینجان لە بازاڕەکاندا هەرزانن، بەرهەمەکانی دیکەش نرخیان باشە و سوودی باشیان بۆ جوتیاران هەبووە".
س،ر

بیروڕا