کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به تۆمهتی فێڵكردن و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵایهكی یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە به فێڵ بڕی (5,800,000) دیناریان له سكاڵاكار وهرگرتبوو، ههروهها ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لێكردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییهوە دەستگیربکرێن، ههروهها دهستیگیرا بهسهر بڕێك له پارهكه و دوو مۆبایل و ئۆتۆمبێلی تۆمهتباراندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران (ب، ف، ق) لهدایكبووی 2000 و (م، ع، ر) 1990 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


