کوردستانی
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 کاتژمێر 9:30 خولەک بڕی 598 ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراو رەوانەی بانکەکان کرا بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە".
ئاماژە بەوەکراوە "هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بەوەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش رادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروستبووە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە".
شایەنی باسە هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دامودەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کەحکومەتی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عیراق بەهیچ جۆرێک پابەندنەبوون بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عیراق، هەروەها ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە یەک ترلیۆن 384 ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 9.6 ملیار دینار لە یاساکە تەرخان کراوە".
وەزارەتی دارایی دەڵێت "بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو یەک ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو رێککەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە".
س،ر

بیروڕا