کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ قەرەبووکردنەوەی کوردانی ئێزدی نەنراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە "ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدییەکانمان تێدەپەڕێت و هێشتا ئەم برینە گەورەیە خوێنی لێدەچۆڕێت، تاوەکو ئێستا نەک هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ قەرەبووکردنەوەی خوشک و برایانی ئێزدی نەنراوە، بەڵکو دەکرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و شنگالی خۆشەویستیش کە زێدی ئەوانە، وەک وێرانەی دوای جەنگ ماوەتەوە".
ئاماژە بەوەکردووە "ناکرێت دڵسۆزی و وەفاداری بەرامبەر کوردانی ئێزدی تەنیا لە دروشمدا بمێنێتەوە و دەبێت هەمووان هەنگاوبنێین، هەنگاوێک کە بە رۆحێکی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەوە بنرێت و بەشێکبین لە گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و براکانمان نەک قووڵکردنەوەی برینەکانیان. بەرپرسیارێتیی هەموومانە ئەم تاوانە گەورەیە لەبیر نەکەین و کار بۆ بەجینۆسایدناساندنی بکەین، بێگومان هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش لەیادناکەین کە بە فەرمی تاوانەکەیان وەک جینۆساید ناساندووە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوا لە حکومەتی عیراق دەکات، ئەرک و بەرپرسیارێتیی یاسایی و مرۆیی خۆی بەرانبەر ئێزدییەکان بەجێبهێنێت و چیتر لە قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال کەمتەرخەم نەبێت.
س،ر

بیروڕا