کوردستانی
وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمووزی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە لیواکانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی یەکشەممە 6ی ئابی 2023 مووچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد "لیستی مووچەی سەرجەم لیواکان ئامادەکراوە تاوەکو رۆژی یەکشەممە مووچەکانیان وەربگرن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەکانی دیکەی دابەشنەکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خەرجدەکرێت مانگانە زووتر مووچەیان پێدەدەرێت.
س،ر

بیروڕا