کوردستانی

بەنزینی عیراقی گەیشتە هەرێمی کوردستان "هەوڵی دابەزینی نرخەکەی دەدەین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنزینی عیراقی گەیشتە هەرێمی کوردستان "هەوڵی دابەزینی نرخەکەی دەدەین"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەردەوامی هاتنی بەنزینی عیراقی بۆ هەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی بەنزین، ئاماژە بەوەشدەکات ناکرێت لە ناوچەکانی عیراق نرخی لیترێک بەنزین 450 دینارە کاتێک دێتە هەرێمی کوردستان 750 دینارە، بۆیە هەوڵی کەمکردنەوە ئەو نرخە دەدەن.

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەردەوامی هاتنی بەنزینی عیراقی بۆ هەرێمی کوردستان کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەشە بەنزینی سلێمانی لەو بڕە بەنزینەی نێرداراوە بۆ هەرێمی کوردستان شەش تانکەری 36 هەزار لیترییە و لە بەشێک لە بەنزینخانەکان دابەشدەکرێت بەسەر شۆفێراندا".

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی "لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام هەوڵدەدەن نرخی بەنزین کەم بکەینەوە، چونکە ناکرێت لە ناوچەکانی عیراق نرخی لیترێک بەنزین 450 دینارە کاتێک دێتە هەرێمی کوردستان 750 دینارە، بۆیە هەوڵی کەمکردنەوە ئەو نرخە دەدەین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت "بڕیارە 1,512,000 لیتری دیکەش بگات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan