کوردستانی
رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوای سەردانیکردنی سەرەم لایەنەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " دوای سەردانیکردنی سەرەم لایەنەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد".
باسی لەوەشکرد "رۆژی 25ی شوباتی 2024 بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێم وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دیاریکراوە".
جەختی لەوەشکردەوە "بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون کە ئامادەکاریی تەواوە بکەن و هەماهەنگی یەکتربن بۆ ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


