کوردستانی
نوێنەری هەرێم لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکاربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و بۆئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ رواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت، ئەمڕۆ نوێنەری هەرێم لە کۆمپانیاکە دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی ئەو رێککەوتنەبێت کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، تاوەکو کۆمپانیای سۆمۆش رواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێمی کوردستان لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکەدا ئامادەبێت، ئەمڕۆ ئەو کارە ئەنجامدراو نوێنەرێکمان لەو کۆمپانیایە دەستبەکاربوو".
باسی لەوەشکردووە "مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەمدی شنگالی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد".
پێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەدوای ئەم دیاریکردنە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندیی دا و لەسەر ئەم بابەتە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانی وەزاری دەرکرد تاوەکو حەمدی شنگالی لەو پۆستە دەستبەکاربێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


