کوردستانی
وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رۆژانی داهاتوودا تەواوکاریی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاکانی دیکە رادەگەیەنین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێمە لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین و لە رۆژانی داهاتووشدا تەواوکاریی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاکانی دیکەش رادەگەیەنین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و لە خشتەکەدا ناوی چەند وەزارەت و دامودەزگایەک نەهاتبوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕی 320 ملیار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە و دوای پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە تەواوی لیستەکە بڵاودەکرێتەوە و هەموو دامودەزگاکان مووچەکانیان وەردەگرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


