کوردستانی

وردەکاریی رووداوی کوشتنەکەی شاری کەرکوک

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاریی رووداوی کوشتنەکەی شاری کەرکوک
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت زاوایەک لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکوک دوای تۆرانی ژنەکەی چووەتە ماڵی خەزووری تا بیگەڕێنێتەوە دواتر بووە بە دەمەقاڵێ و زاواکە خەزوری کوشتووە و خێزانەکەی خۆی و دوو برای بە گوللە بریندارکردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "زاوایەک دوای ئەوەی ژنەکەی تۆراوە و چووەتەوە ماڵی باوکی، ئەویش بە مەبەستی گەڕانەوەی خێزانەکەی چووەتە ماڵی خەزووری و داوای کردووە بگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و بووەتە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای دەمەقاڵێکە زاواکە تەقەی لە خەزووری کردووە و کوشتوویەتی دوا بەدوای ئەوەش دوو برای خێزانی و خێزانەکەشی بریندار کردووە و راستەوخۆ هەڵهاتووە".
 
جەختیشی کردووەتەوە " لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس بەدوای زاواکەدا دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە کە زاواکە پیشەی پۆلیسە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراقە، ئەو چەکەشی تەقەی پێکردووە لە جۆری دەمانچە بووە، لە ئێستادا نەخۆشەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون تاوەکو چارەسەری پێویست وەربگرن .
Qaiwan
Qaiwan