کوردستانی
هاوڵاتییەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر لە شاخێکی نزیک هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشت و سەیران رووی لە ناوچەی کانی مارانی گەلی عەلی بەگ کردووە بەهۆی کەوتنەخوارەوەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "قوربانییەکە ناوی هێمن مەجیدە و تەمەنی 31 ساڵە و رەگەزی نێرە، خێزاندارە، لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە و دواتر رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە".
بیروڕا


