کوردستانی

داوا لە هاوڵاتییان دەكرێـت نەچنە دەربەندی رانیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا لە هاوڵاتییان دەكرێـت نەچنە دەربەندی رانیە
مەودا میدیا-

بەرگریی شارستانی راپەڕین داوادەكات هاوڵاتییان نەچنە زێی بچووك - دەربەندی رانیە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب - 2023 لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین داوا لە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکات کە ئەمڕۆ هەینی بەتایبەت و رۆژانی دیكە بە هیچ شێوەیەک روونەکەنە (زێی بچووک - دەربەندی ڕانیە).

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەدیاریکراوی هاوڵاتییان نەچنە نزیک پردی دەربەند بەمەبەستی مەلەکردن و راوەماسی هەتا نەبنە ئاستەنگ بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی کە بەدوای تەرمی هاوڵاتی (محەمەد مستەفا) دەگەڕێن.

هاوكات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەش خراوەتەروو "داواکەمان هاوکاتە لەگەڵ پاراستنی گیانی هەموو لایەک و هاوکاریکردنی تیمەکانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە".

سێ رۆژ لەمەوبەر هاوڵاتییەكی دانیشتووی هەولێر كە لەگەڵ دوو ئەندامی خێزانەكەی روویان لە دەربەندی رانیە كردبوو، لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دەربەندەكە ژێرئاوكەوت و هەتا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan