کوردستانی

پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە".

بەپێی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب -2023  ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و گەرم دەبێت و خێرایى با مامناوەنددەبێت لەنێوان 10 بۆ 20  کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاوكات ئەمڕۆ هەینی پلەکانى گەرما كەمێك بەرزتردەبێت بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى  دوێنێ ، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و دەبێت و پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لە ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم دەگەنە 47 و لە هەریەك لە پارێزگای كەركوك، قەزای زاخۆ دەگاتە 25 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش فێنكترین ناوچەی هەرێمە كە بەرزترین پلەی گەرمی تێیدا 33 پلەی سیلیزییە. 
  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر     : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 43 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک   :  45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  45 پلەى سیلیزى
سۆران     :  43 پلەى سیلیزى
گەرمیان   :  47 پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan