کوردستانی
پاش چوار رۆژ لە خنكانی، تەرمی گەنجێك لە دەربەندی رانیە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش چوار رۆژ لە ژێرئاوكەوتنی، تەرمی هاوڵاتییەكی دانیشتووی هەولێر لە دەربەندی رانیە لەلایەن تیمەكانی گەڕانی ژێرئاو دۆزرایەوە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب-ی 2023 تیمەكانی گەڕانی ژێرئاوی بەرگریی شارستانیی رانیە لە دەربەندی رانیە تەرمی (محەمەد موستەفا)یان دۆزییەوە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەو ناوچەیە ژێرئاوكەوت و خنكا.
ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 39 ساڵ بووە و لەگەڵ یەكێك لە براكانی و كوڕێكی لە دەربەندی رانیە بوون، لەكاتی مەلەكردن لەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی لە قوڵایی نزیكبووەتەوە ژێرئاوكەوت و سەرەنجام گیانیلەدەستدا.
ماوەی چوار رۆژە تیمەكانی گەڕانی ژێرئاو لە دەربەندی رانیە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا و بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بەرگریی شارستانیی راپەڕین داوای لە هاوڵاتییان كرد سەردانی ناوچەكە نەكەن بۆ كارئاسانیی گەڕان بەدوای تەرمەكەدا و پاش چەند كاتژمێرێك لەو ئاگادارییە، هەواڵی دۆزینەوەی تەرمەكە راگەیەندرا.
بەپێی داتا و ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەماهەنگی قەیرانەكان (جەی سی سی)ی هەرێمی كوردستان، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا 54 هاوڵاتیی هەرێم لە دەریاچە و چەمی ناوچە جیاوازەكان خنكاون.
ژ.ع

بیروڕا