کوردستانی

ژمارەی كوژراوانی رووداوەكەی كەركوك بووە سێ كەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی كوژراوانی رووداوەكەی كەركوك بووە سێ كەس
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی شەوی رابردوو زاوایەك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللـەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كرد، سێ ئەندامی ئەو خێزانە گیانیانلەدەستدا و یەكێكیش هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب - 2023 بە مەودا میدیای راگەیاند، پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە رووداوی تەقەكردنەكەی شاری كەركوك دوو كەس كە خەزوور و خەسووی بكوژ بوون گیانیانلەدەستداوە، بەیانی ئەمڕۆش هاوژینەكەی كە برینداریكردووە، لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.

شەوی رابردوو عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "زاوایەک دوای ئەوەی ژنەکەی تۆراوە و چووەتەوە ماڵی باوکی، ئەویش بەمەبەستی گەڕانەوەی خێزانەکەی چووەتە ماڵی خەزووری و داوایکردووە بگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و بووەتە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ".

سەرەنجامی دەمەقاڵێكە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو زاوایە دەستڕێژی گوللـە بكات و سەرەنجام هەریەك لە خەزووری و خەسووی بكوژێت، هەریەك لە هاوژینەكەی و برای هاوژینەكەشی بە سەختی برینداركرد و بەیانیی ئەمڕۆ هاوژینەكەی لە نەخۆشخاتە گیانی سپارد.

هاوكات برای هاوژینەكەی كە بەپێی زانیارییەكان تاقانەی نۆ خوشكە، هەتا ئێستا بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئازادیی كەركوك ماوەتەوە.

هەتا ئێستاش بكوژ كە پیشەی چەكدارە لەناو هێزە ئەمنییەكان، ونە و لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بەدوایدا دەگەڕێن و نەدۆزراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan