کوردستانی

ئەمەریكا و هۆڵەندا پێشوازیی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا و هۆڵەندا پێشوازیی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن
مەودا میدیا-

هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هۆڵەندا رایانگەیاند، پێشوازیدەكەن لە بڕیاری هەرێم بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب- 2023، هەریەك لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هۆڵەندا لە عیراق، لە هەژماری فەرمیی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) رایانگەیاند "پێشوازیدەكەن لە راگەیاندنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف لە كاتی گونجاودا گرنگە بۆ هەر سیستمێكی دیموكراسی.

لای خۆشیەوە كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر ئەو بڕیارەی بە "راگەیاندنێكی گرنگ" ناوبرد و وتی "بۆ بەكارهێنانی مافی خۆیان لە دەنگدان پشتیوانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین".

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكەوتی 25ی شوباتی 2024ی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan