کوردستانی

رووداوێكی هاتووچۆ چوار قوربانیی لێدەكەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتووچۆ چوار قوربانیی لێدەكەوێتەوە
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێی دیكە برینداربوون كە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێكن.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب- 2023  لەسەر رێگەی کەرکوک - سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری چارجەر بەهۆی تیژرەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەئاستەنگی ناوەڕاستی شەقامەکە.

بەپێی زانیارییەكانی بەردەست مەودا میدیا، لە ئاكامی ئەو رووداوە شۆفێرەکە بە ناوی (هەڵگورد هەڵکەوت) گیانیلەدەستداوە، هەریەك لە خێزانەکەی و دوو منداڵیشی برینداربوون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan