کوردستانی

تۆمەتبارێك بە 10.5 ملیۆن دینار و هەزار یۆرۆوە دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك بە 10.5 ملیۆن دینار و هەزار یۆرۆوە دەستگیركرا
مەودا میدیا-

بە تۆمەتی دزیكردن لە فرۆشگەیەك، مەفرەزەكانی نووسینگەی كوردسات لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی كوردساتەوە بەتۆمەتی دزیكردن لە فرۆشگەیەك، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیشگیردرا بەسەر ئەو بڕپارەیەدا كە دزیبووی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 10 ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار و 1050 یۆرۆ و 370 دۆلاری لە فرۆشگەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئەوەش هاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.

بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا تۆمەتبار( ش، ی، ت) لەدایكبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan