کوردستانی
لە گەرمیان كچێكی 17 ساڵ گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی كچێكی 17 ساڵی راگەیاند، كە لەمیانی مەلەكردندا ژێرئاوكەوتووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب-2023 کچێک بەناوی (ئایە لوقمان حسێن) لەدایکبووی 2006 لە بەنداوی توڕەجاف لە گوندی چیاچەرموو سەر بەناحییەی باوەنوور خنکا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە وتەی کەسوکاری ئەو كچە، دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپە و لەگەڵ کەسوکارەكەی بە سەردان چوونەتە گوندی چیاچەرموو.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لە گوندی چیاچەرموو لەکاتی مەلەکردندا ئەو كچە خنکاوە و لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوە و بەمەبەستی توێکاریی رەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار دەکرێت.
ژ.ع

بیروڕا