کوردستانی
وەزارەتێك كورسی ماستەر و دكتۆرا بۆ فەرمانبەرانی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە چوار بەشی جیاوازدا كورسی ماستەر و دكتۆرا بۆ فەرمانبەران و ئەفسەرانی رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ هەینی 4ی ئاب-2023 وەزارەتی ناوخۆ لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، هەر ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرێك نیازی خۆێندنی ماستەر و دکتۆرای هەیە دەتوانێت فۆرمێك پڕبكاتەوە و لە وڵاتی كۆریای باشوور درێژە بە خوێندن بدات.
ئەو هەلی خوێندنە بۆ هەریەك لە بەشەكانی (سیاساتی گشتی، سیاساتی پەرەپێدان، بەرێوەبردنی گشتی، خاوەندارێتی فکریی و سیاساتی گەشەپێدان) هەیە و لەوڵاتی (کۆریای باشور KDI school) بەردەستدەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە، خوازیارانی سەر بە وەزارەتەكە دەتوانن لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە داواکارییەکان ئامادەبکەن و فۆرمەکە پربکەنەوە.
https://kdischool.ac.kr/admissions/
ژ.ع

بیروڕا