کوردستانی
تایبەت بە مووچەی سبەینێ وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە مووچەی سبەینێ وەزارەتی دارایی دەڵێت "سبەینێ دەوامی بانكەكان ئاسایی دەبێت.
ئەمشەو هەینی 4ی ئاب- 2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە "سبەی شەممە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆیە".
هاوپێچ لەگەڵ ئەو نووسراوە ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ مووچەی هەریەك لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.
دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوكردەوە و بەشێكیش لە بەرپرسانی حكومی باس لەوەدەكەن "ئەو بڕەپارەیەی لە بەغداوە نێردراوە، كورتدەهێنێت".
ژ.ع

بیروڕا