کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە مووچەی چوار دامودەزگا و وەزارەت دابەشدەکرێت لەگەڵ ئەوەی کە پشووی فەرمییە.
رۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و بەوپێیەش بێت هەر ئەمڕۆ چوار لە دامودەزگا و وەزارەت مووچەکانیان وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەبێت کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 هەریەکە لە (زیندانییە سیاسییەکان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان) مووچەکانیان وەردەگرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


