کوردستانی
دوو گەنج لە دەریاچەی دوکان خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
قایمقامی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت دوو گەشتیاری کەرکوکی کە برای یەکتر بوون شەوی هەینی هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان بۆ سەیران و گەشت، بەڵام بەهۆی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکاندا خنکاون.
سیروان سەحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو برای خێزانێکی کورد کە بە مەبەستی گەشت و سەیران شەوی رابردوو هاتبوونە سەیرانگای قەشقۆڵی، بەهۆی مەلەکردنەوە لە رووبارەکەدا خنکاون".
باسی لەوەشکرد "یەکێک لە براکان تەمەنی 39 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان برای بچووکیەتی، رووداوەکەش وا روویداوە کە یەکێک لە براکان چووەتە نێو ئاوەکەوە و دوای دیارنەمانی براکەی دیکەی چووە بۆ رزگارکردنی، هەردووکیان خنکاون".
جەختی لەوەشکردەوە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 تەرمی یەکێک لە براکان دۆزراوەتەوە و تیمەکانی رزگارکردن لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دووەم ودەرهێنانی".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی دووەم لەلایەن تیمەکانی رزگارکردنەوە دۆزراوەتەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار درا گەر پێویست بکات ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەگیرێتەوە تاوەکو تیمەکان ئاسانتر بتوانن تەرمەکە بدۆزنەوە.

بیروڕا