کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: سێ دزمان دەستگیرکردووە لە ساتی دزییەکەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: سێ دزمان دەستگیرکردووە لە ساتی دزییەکەدا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لە ساتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەی دراودا سێ کەس دەستگیربکەن.
 
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە ساتی  گەڕان و دەرچوونەکانی مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ ناوبازاڕ و گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان و بەهاوکاریی نووسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتبار دەستگیرکران".
 
باسی لەوەشکردووە "هەرسێکیان لە ساتی بڕینی نووسینگەیەکی حەواڵەی دراوەکاندا دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەکی زۆر لە کارتی هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت".
 
جەختیشی کردووەتەوە "دوای لێکۆڵینەوەکان لەو سێ تۆمەتبارە دەرکەوتووە کە کوڕی خاوەن نووسینگەکە هاوکاری تۆمەتبارەکانبووە تاوەکو نووسینگەکەی باوکی ببڕن".
 
پۆلیسی سلێمانی روونیشی کردووەتەوە "هەریەکە لە تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (م، ک، ر)ی لەدایکبووی 1986 و (پ، ر،ع)ی لەدایکبووی 2001 و (ر، ع، ع)ی لەدایکبووی 2001 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan