کوردستانی

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاسمانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێنیش تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتیی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێنیش تۆز و خۆڵێکی سووک بەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو نزیکدەبێتەوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەی یەکشەممە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکی کەم لە هەندێک ناوچە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan