کوردستانی
پەرلەمانتارێکی عیراق: بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
پەرلەمانتارێکی عیراق رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا یاسای بودجەی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەو هۆیەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی زیاتر دادەبەزێت.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عیراقەوە لەم هەفتەیەدا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراق زیاتر دادەبەزێت و داوا دەکەم هاوڵاتییان خۆیان بەدوربگرن لە کڕینی دۆلار".
باسی لەوەشکردووە "هەفتەیەک لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 158 هەزار دینار و دوای نزیکەی هەفتەیەک دابەزییە ئاستی 148 هەزار دینار".
جەختیشی کردووەتەوە "بە کارابوونی یاسای بودجەی گشتیی عیراق لەم چەند هەفتەیەدا، بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت و بازاڕیش جوڵەیەکی باشتری تێدەکەوێت".
لەبارەی یاسای بودجەشەوە وتی "سەرەتا دەدرێتە ئەنجومەنی شورا تاوەکو وردبینی بۆ بکرێت و دواتر رێنماییەکانی بودجە گشتاندنی بۆ دەکرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە و پارێزگاکانی عیراق".
بیروڕا


