کوردستانی

یەکێتی و شیوعی دەبنە هاوپەیمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و شیوعی دەبنە هاوپەیمان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە هەردوو حزبی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و شیوعی کوردستان لە کەرکوک هاوپەیمانێتیی رابگەیەنن و پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن.

بەختیار محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی لە كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی و شیوعی رێککەوتووین لە کەرکوک پێکەوە ببینە هاوپەیمان و بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ حزبێکی دیکە بە فەرمی نەهاتووەتە لامان، تائێستا هەر ئێمە و یەکێتی هاوپەیمانین و بە فەرمیش رایدەگەیەنین".

بڕیارە رۆژی  لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عیراق ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆن دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan