کوردستانی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری لەبارەی خواردنێکەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خواردنێکەوە ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە و داوا دەکات نەیکڕن.
ئەمڕۆ شەممە 5ی تەموزی 2023 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و رێگەپێدراو نیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتەبەر".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان لەکاتی تێبینیکردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندیی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن".
س.ر

بیروڕا