کوردستانی

ژمارەیەک دەرمانخانە لە هەولێر داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک دەرمانخانە لە هەولێر داخران
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورردستان رایگەیاند، پاڵپشت بە راسپاردە و بڕیاری لێژنەی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، بەهۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێ سەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران و راگرتنی کاری پیشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ بە ناوەکانی:

- دەرمانخانەی ئەمیر.
- دەرمانخانەی بیمار.
- دەرمانخانەی هاوس فارما.
- دەرمانخانەی پەخشان.

وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە لە بەردەوامی چاودێریکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و رێگەگرتن لە هەر دەرمانێکی نایاسایی و نافەرمی و دوور لە پەسەندکراوی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کەوا دووربن لە  بەکارهێنانی دەرمانی بێ سەرچاوە و بێ ستیکەر هەروەها لە ڕێگەی هێلە گەرمەکانی پەیوەندی کردن تیمەکانی چاودێری بازاڕی لێ ئاگاداربکەنەوە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و گرتنەبەری ڕێکار و سزای یاسایی لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمییەک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan