کوردستانی

مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ خنکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ کەوتووەتە ناو چاڵێکی ئاوەوە و خنکاوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 مێردمنداڵێکی تەمەن 16ساڵ بەناوی (بەیاد حەمە رەشید)ە لە نزیک ناوچەی تاسڵوجە لەکاتی کاری کشتوکاڵیدا کەوتووەتە ناو چاڵێکی ئاوەوە و خنکاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و دوای رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan