کوردستانی

بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتکردن دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتکردن دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بایکۆتی راگەیاند بەهۆی نەبوونی مووچەوە و دابەشکردنی ئاو بە تانکەر بۆ بەشێک لە گەڕەکەکان راگیرا.

بەپێی وتەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 بایکۆتی دەوامکراوە لەو بەڕێوەبەرایەتییە بەهۆی پێنەدانی مووچەوە، چونکە لیستی مووچەدا ناوی وەزارەتی شارەوانی تیادا نییە.

هەر بەپێی وتەی ئەو فەرمانبەرانە، دابەشكردنی ئاو بەتەنكەر لە زۆربەی گەڕەكەكانی سنووری شاری سلێمانی راگیراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی پێنجشەممە 4ی ئابی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا ناوی سەرجەم وەزارەتەکانی تیادا نەبوو.

س،ر

Qaiwan
Qaiwan