کوردستانی
ئایا ئەمڕۆ بۆردوومانی گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر کراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی گوندی چنارتوو لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەوتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت "هۆکاری ئاگرەکە نادیارە".
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دارستانەکانی گوندی چنارتوو کە هێزی پەکەکەی لێیە ئاگرێکی گەورە کەوتبووەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵیان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی چڕی ناوچەکە نازانین هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە چییە و هۆکارەکە نادیارە، هەروەها نازانین ئایا هیچ کەسێک لەوێ بووە تا بریندار و شەهید بێت، چونکە ناوچەکە زۆر چڕە".
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان بێت، ئاگرەکە بەهۆی بۆردوومانکردنی ئەو سنوورە بووە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەکە ئەوە رەتدەکاتەوە.
تائێستاش تەندروستیی چەمچەماڵ هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بریندار و شەهید هەبێت لەو ناوچەیە.
س،ر

بیروڕا