کوردستانی

کار بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کار بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023 بەشی ئەندازیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک دەستیانکرد بە دانانی هێماکانی هاتوچۆ و هێڵکاری لەسەر بەرزەپردی گوندی سیگردك لە سنوری ناحیەی روڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ماوەیەکە رووداوەکانی هاتوچۆ لەو رێگەیە زۆربوون، ئەم کارەش بۆ کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەکرێت لەو سنوورە.

حازم محەمەد، شارەزای بواری هاتوچۆ لە قەزای بەردەڕەش بە مەودا میدیای راگەیاند "دانانی هێماکانی هاتوچۆ لە شەقامەکان کارێکی باشە بۆ کەمکردنەوە رووداوەکانی هاتوچۆ، چونکە ئەو هێمایانە رێنیشاندەری شۆفێرانن".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێماکانی هاتوچۆ و شۆفێران تەواوکەری یەکترن، بۆیە دانانی هێماکان لەرێگەی گوندی سیگردک هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، چونکە پێشتر لەم رێگەیە رووداوی هاتوچۆی زۆر روویانداوە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan