کوردستانی
خۆتان ئامادەکەن "شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی گەرمای چەند رۆژە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی شەپۆلێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات لە سبەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەستپێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنجشەممە دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى خۆى پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى، سلێمانى 45 پلەى سیلیزى، دهۆک 46 پلەى سیلیزى کەرکوک 50 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى، ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى، ئیدارەى راپەڕین 45 پلەى سیلیزى و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم شەپۆلى گەرمایە ماوەى مانەوەى بۆ چەند رۆژێک درێژدەبێتەوە، بۆیە جیاوازە لە شەپۆلەکانى دیکە، ئەمەش وادەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند رۆژە بێت".
س،ر

بیروڕا